وتەبێژی یەکێتی زانیاریی نوێ لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی دەخاتەڕوو.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کۆبوونەوەی یەکەمی یەکێتی و پارتی بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەی دووەمیش لە رۆژانی داهاتوو ئەنجامدەدرێت.
وتیشی، “گفتوگۆ لەسەر خاڵە ناکۆکەکان دەکرێت، هیوادارین ئەو دوو لایەنە بە خەیاڵێکی ئارام گفتوگۆیەکی چڕ بکەن بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەربکەن”.
سەعدی پیرە ئەوەشی وت، “هیوادارین هەردوولا رێگری لەوە بکەن کە کۆسپ و تەگەرە بۆ گفتوگۆکان دروستبکەن لەڕێگەی لێدوانی نادروستەوە”.
رۆژی 30ی تشرینی دووەمی 2024، یەکێتی و پارتی لە سلێمانی لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە.