وەزیری دەرەوەی ئێران: چارەنووسی سەرۆکی سوریا نادیارە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، چارەنووسی سەرۆکی سوریا نادیارە و مەترسییەکانی ئەو دۆخەی لە سوریا هەیە بۆ ناوچەکانی دیکە درێژدەبێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، چارەنووسی سەرۆکی سوریا نادیارە و پێشتریش لەدوای ساڵی 2011 زۆر کەس پێیان وابوو، کە حکومەت دەکەوێت و هەرەس دەهێنێت، بەڵام گۆڕانکاری لە رووداوەکان وایان کرد، ئەنجامەکان چاوەڕوانکراو نەبن و گۆڕانکاریی رووبدەن.

باسی لەوەشکرد، سیناریۆکان بۆ سوریا، مەترسیدارن و جیاوازن، دەکرێت دابەش ببێت، توشی شەڕی ناوخۆیی ببێت، یاخود لەلایەن گروپێکەوە وڵاتەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام هەموو وڵاتانی ناوچەکە لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا هاوڕان.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات سوریا بەجێبهێڵن

بابەتی دواتر

نەخۆشییەكی نادیاری هاوشێوەی ئەنفلۆنزا دەیان كەس لەناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە لەسەر رێگای كەلار-دەبەندیخان بەهۆی كاركردنەوە گۆڕینی ئاراستەی رێگاكە هەیە بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و هیچ کارمەندێکمان بریندارنەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە هەوڵی هەڵاتنی دراوە، بەڵام هیچ کارمەندێکیان بریندارنەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share