سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا دەستلەكاردەكێشێتەوە

دوای زیادبوونی قەیرانەكانی وڵاتەكەی و بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتیی هاوڵاتییان، ‏سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكایەتیی فەرەنسا ‏كردووە.

میدیاكانی جیهانییەكان بڵاویانكردووەتەوە، میشێل بارنێر سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا، ‏دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی كردووە، هۆكارەكەشی ‏دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی ناڕەزایەتییەكانی هاوڵاتییان و قەیرانە بەردەوامەكانی ‏فەرەنسا.‏

لەئێستاشدا، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و دەستەی سەرۆكایەتی، بەدوای ‏جێگرەوەیەكی گونجاودا دەگەڕێن بۆ پۆستەكە.‏

میشێل بارنێر دەبێتە یەكەمین سەرۆك وەزیران لە مێژووی وڵاتەكەدا كە كەمترین ‏ماوەی لەپۆستەكەیدا بووە و تەنها سێ مانگە، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ‏رابردوودا متمانە لە كابینەكەی سەندرایەوە و ناوبراویش دەستلەكاركێشانەوەی ‏ئاراستەی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی كرد.‏

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

عەبدولواحید محەمەد: بۆ چارەسەری كێشەی مووچە پێویستە تەوتین دەستپێبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share