وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرفەتی خوێندنی راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، زەمالەی خویندنی ماستەری لە وڵاتی چین بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتییانی هەرێم کوردستان دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن.

وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە، دەرفەتەکە لە چوارچێوەی بەرنامەی گەنجی سەرکەوتوو لە کۆماری چینی میللی (Youth of Excellence scheme of China Program)  پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کراوە بە مەبەستی خوێندنی ماستەر بەم شێوەی خوارەوە:

هەر کەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە، رەچاوى ئەم تێبینیانەی خوارەوە بکات:

https://www.campuschina.org/content/details3_790440.html

مەرج و داواکاریییەکانی  کۆماری چینی میللی:

یەکەم: بڕوانامەی دەرچون کە پشتڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.

دووەم: بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.

سێیەم: بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت راستکرابێتەوە.

چوارەم: بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.

پێنجەم: تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس )ئاستەکان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەک جیاوازە) بەپێی داواکاری ئەو زانکۆیەی کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەی.

شەشەم: تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە (45) ساڵ زیاتر بێت.

حەوتەم: دەبێت بە لایەنی کەم سێ ساڵ ئەزموونی کارکردنی هەبێت و بە نووسراوی رەسمی پشتگیری لە ماوەی ئەزموونی کارکردنەکەی بکرێت.

هەشتەم: پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.

نۆیەم: سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.

دەیەم: سکرینشۆتی ئەو ماڵپەڕەی کە داواکاریەکت پێشکەش کردوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کە داواکاریەکەت بە سەرکەوتویی پێشکەش کراوە.

بابەتی پێشتر

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم: بۆ سەری ساڵی نوێ پێشبینیدەكرێت 200 هەزار گەشتیار روو لە هەرێم بكات

بابەتی دواتر

بەڵێنێكی سودانی لەبارەی مووچەوە ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بزوتنەوەی ئیسلامی: لەبەر بەرژەوەندیی مسوڵمانان کورسییەکانی پەرلەمان پڕدەکەینەوە

مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، ئەو پێنج کورسییە پەرلەمانییەی لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامییەوە دەستیلێهەڵگیراوە پڕیدەکەنەوە و بڕیارەکەش بۆ…
Total
0
Share