سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی/بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی سلێمانی لەم هەفتەیەدا كاری رێكخستن و جوانكاریان لە باخچە و پاركەكان ئەنجامدا و كاری رێكخستنەوە و جوانكاریی نەمام و پەرژین و روواندن و بژاركردنی چیمەن و بڕین لە سەوزایی و پاككردنەوە و چاكسازییان لە سەرجەم نافورەكانی پاركی (مەولانا) ئەنجامدا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “كاری جوانكاری بۆ نەمامەكانی بلواری نزیك فولكەی ئارینای كۆبانی بۆ بەرزەپردی باخی بەختیاری و روواندنی 250 ڕۆزماری و سۆیای پەرژین ئەنجامدرا”.
راشیگەیاندووە، كاری كێڵان و روواندنی نەمامی (قاوە- ناروەند -پەرژین مۆرد) یان لەناو پاركی ئازادیدا ئەنجامداوە و كاری جوانكاری بۆ پاركی مەلیك مەحمود و كێڵان و روواندنی 885 نەمامی سنەوبەری زاوێتە- گوڵی داودی – پەرژینی زرشك و مۆرد و سۆیا و ڕۆزمارییان ئەنجامدا.
باسی لەوەش كردووە، چاكسازی و چاككردنەوەی سەرجەم كورسیی ناو پاركی ماردین لەگەل روواندنی نەمام و پاكردنەوە و بژاركردن و كێڵان ئەنجامدرا.