رێبەر ئەحمەد: پرسی مووچە بە سیاسی کراوە

وەزیری ناوخۆی هەرێم، رایگەیاند، “پرسی مووچە بە سیاسی کراوە و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی پارە لە بەغدادەوە نەماوە”.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پرسی مووچە لە بابەتی یاسایی دەرچووە و بووەتە سیاسی، و ئازاردان و برسیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە”.

وتیشی، “داواکاریی ئێمە ئەوەیە چیتر بیانوو بۆ دابینکردنی مووچە نەهێندرێتەوە و دابەشبکرێت، هەموو داتاکان ئاراستەی بەغداد کراون و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی پارە نەماوە”.

ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم مووچەی مانگەکانی 10 و 11ی مووچەخۆرانی دابەشنەکردووە و ماوەی نزیکەی 50 رۆژیش بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی 9دا تێپەڕیوە. ساڵی رابردووش حکومەتی هەرێم مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی مووچەخۆرانی دابەشنەکرد و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

بابەتی پێشتر

وادەی شەپۆلێكی نوێی بارانبارین ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

دوا بڕیار لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share