رۆژی جیهانیی خۆبەخشانە بۆ گەشەپێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی

5ی کانوونی یەکەم، بە رۆژی جیهانیی خۆبەخشان بۆ گەشەپێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بەشێکی خۆشگوزەرانیی کۆمەڵگەکان پەیوەستە بە رۆڵی خۆبەخشەکانەوە لەسەرانسەری جیهان لەڕێگەی چالاکییە خۆبەخشییە کۆمەڵایەتییە بەرجەستەکراوەکانەوە.

دەشڵێت، ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بەبێ بەشداریکردنی خەڵک لە هەموو قۆناغەکان و ئاست و کاتێکدا بەدی نایەن.

کاری خۆبەخشی مرۆڤەکان دەکاتە بەشێک لە چارەسەرەکان و ڕێگەیان پێدەدات بەشداری لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەکانیاندا بکەن.

سەرەڕای تەحەددیاتی گۆڕانی کەشوهەوا و ململانێکان و نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی، رۆحی خۆبەخشی زیاتر لە جاران لەم ساتە سەختانەدا دەدرەوشێتەوە، خۆبەخشەکان یەکەم کەسن کە وەڵام دەدەنەوە و بە بوێری و خۆبەخشی و خۆنەویستییەوە رووبەڕووی ئاستەنگەکان دەبنەوە.

خۆبەخشەکان بەشداری دەکەن لە دروستکردنی کلتوری خزمەتگوزاری کە کۆمەڵگەکەیان بەهێزبکات، پردێک لە نێوان نەوەکاندا دروستبکات و پشتگیری لە گەشەپێدانی بەردەوام بکات.

کاری خۆبەخشی دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ کارکردن پێکەوە لە نێوان سەرجەم نەوەکاندا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.

 

 

بابەتی پێشتر

زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندیی زانکۆ عەرەبییەکان پلەی 71-80 وەردەگرێت

بابەتی دواتر

کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share