چۆن لە وەرزی زستاندا پارێزگاری لە تەندروستییمان بکەین؟

وەرزی زستان بە سەرماو سۆڵە و کەشوهەوا ساردەکەیەوە ناسراوە، ئەمەش ‏زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە خەڵکی نەخۆش بکەون یاخود کێشەی ‏تەندروستییان بۆ دروست ببێت، هەربۆیە لەرێگای چەند هەنگاوێکەوە دەتوانیت ‏پارێزگاری لە تەندروستی خۆت بکەیت لە وەرزەکەدا.‏

ماڵپەڕی ‌هێڵس شوت ‌‎10‌‏ هەنگاوی دیاریکردوە، کە دەتواندرێت بەدرێژایی وەرزی ‏زستان لەلایەن تاکەکانەوە بەکاربهێندرێت بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستییان، کە ‏بریتیین لەمانە:‏

‏1-‏ پۆشینی جلوبەرگی گونجاو و گەرم

2-‏ شۆردنی دەستەکان چەند جارێک لە رۆژێکدا

3-‏ گرنگیدان بە خەوی پێویست‏

4- خواردنی خۆراکی تەندروست، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ‏پڕۆتین و ڤیتامینەکان

5-‏ وەرزشکردنی رۆژانە

6-‏ کەمکردنەوەی شەکر لە خواردنەکاندا

7-‏ چوونە بەر تیشکی خۆر

8-‏ گرنگیدان بە جوڵەی گونجاو و زۆر دانەنیشتن

9-‏ گرنگیدان بە پێست و بەکارهێنانی شێدارکەرەوەی گونجاو.‏

10-‏ خۆپاراستن لە تێکەڵبوون لەگەڵ ئەو کەسانەی نیشانەکانی نەخۆشییەکانیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە داوای خەرجکردنی پارەی چارەسەری 64 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی دەکات

لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوێک داوای خەرجکردنی پارەی ناردنە دەرەوەی ژمارەیەک لە بەرکەوتووانی چەکی…
Total
0
Share