توركیا زۆرترین ڕێژەی مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد

بەگوێرەی ئاماری ڕۆژانەی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە، توركیا بەرزترین ڕێژەی مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد.

وەزارەتی تەندروستیی توركیا ئەمڕۆ شەممە 5ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، لەماوەی تەنها 24 كاتژمێردا 196 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتە، كە ئەوەش بەرزترین ڕێژەیە لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكەوە.

كۆی گشتیی مردن بەهۆی كۆرۆناوە لە توركیا گەیشتووەتە، 14 هەزار و 705 كەس و كۆی توشبوونیش 797 هەزار و 893 كەسە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا دووشەممەی ڕابردوو كۆمەڵێك ڕێوشوێنی نوێی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا ڕاگەیاند، كە قەدەغەی هاتوچۆ لە چەند كاتژمێرێكی ڕۆژانەی هەفتە و قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆش لە ڕۆژانی پشوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: دەکرێت ئێستاش کۆرۆنا کاریگەریی جیاواز لەسەر تەندروستیی جیهان دروستبکات

لیژنەی باری لەناکاوی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات دانبنێن بەسەرجەم ئەو ڤاکسینانەی ڕێکخراوەکە ڕەزامەندیی لەسەر…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی تایبەت بە دەستنیشانکردنی ئۆمیکرۆنی ئامادەکردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تاقیگەکانیان بە پێداویستییەکانەوە بۆ دەستنیشانکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دابینکردووە و ڕۆژانە دەیان حاڵەت پشتڕاستدەکەنەوە.…
Total
0
Share