قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا 17 تۆن خواردن لەناوبراوە و 40 ملیۆن و 325 هەزار دینار سزای ئەو شوێنانە دراوە کە سەرپێچیان کردووە.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە درێژەی بەدواداچونەکان بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتییان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگی رابردوودا شەش هەزار و 825سەردانی ئەنجامداوە و 570 سەرپێچی تۆمارکردووە و 29 شوێنیشی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە داخستووە.
هاوکات هەر لە مانگی رابردوودا پسوڵەی ئاگادارکردنەوە بە 150 شوێنکار و 17 تۆن خواردن و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون، 40 ملیۆن 325 هەزار دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە.