ئەو دوو کچە کوردەی کە ناویان لە لیستی 100 کاریگەرترین ژنی جیهاندایە

تۆڕی هەواڵی بی بی سی، لیستی ناوی 100 ژنە کاریگەرەکەی جیهان بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە، کە ناوی دوو کچە کوردیشی لەخۆی گرتووە.

لە کۆتایی هەموو ساڵێکدا تۆڕی هەواڵی بی بی سی، لیستی ناوی 100 ژن رادەگەیەنێت کە بە هەوڵ و چالاکی و کارەکانیان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر جیهان دروستکردووە.

بۆ ئەمساڵیش لیستەکەی راگەیاند کە ناوی هەردوو چالاکوانی کورد نادییە موراد و ژینا مودەڕیس گۆرجیشی تێدایە.

نادیە موراد چالاکوانی ئێزدی، لە دوای هێرشەکانی داعش بۆ سەر شەنگال، لەلایەن ئەو گروپەوە رفێندرا و دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک توانی خۆی دەربازبکات و چیرۆکەکەی بگەیەنێتە جیهان ببێتە یەکێک لە داکۆکیکارانی مافی ژنان و ژنانی ئێزدی بە تایبەتی.

بەهۆی ئەو هەوڵ و کارانەی لەدوای دەربازبوونی ئەنجامیداون، ساڵی رابردوو نادیە موراد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا.

ژینا مودەڕیس گۆرجی رۆژنامەنوس و چالاکوانێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە کاری بۆ بەرگریی لە مافەکانی ژنان دەکرد.

لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی جووڵانەوەکانی (ژن، ژیان، ئازادی)، ئەم چالاکوانە چەند جارێک دەستگیرکرا تا دوایین جار بە بڕیاری دادگا بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادرا و لە ئێستادا لە رۆژەکانی سزاکەی لە زیندان بەسەردەبات.

بابەتی پێشتر

مۆبایل و خوێندن.. راپرسییەك كاریگەرییە گەورەكەی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: مانگی رابردوو 17 تۆن خواردنی خراپبوو لەناوبراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمید ئەحمەد لەتیف: بڕیارەكەی عێراق پێشمەرگە ناگرێتەوە كە ئەفسەر كێشی زۆربێت پلەی بەرز نەكرێـتەوە

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق لەبارەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوە بۆ ئەو ئەفسەرانەی كێشیان زۆرە، پێشمەرگە…
Total
0
Share