نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبارەی پێشهاتەکانی کۆریای باشوورەوە لێدوانی دا.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ” نیگەرانین بۆ پێشهاتەکانی کۆریای باشوور و بەدواداچوون دەکەین”.
پەرلەمانی کۆریای باشوور دەنگیدا بە رەتکردنەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی وڵاتەکە بۆ راگەیاندنی سەپاندنی یاسای سەربازی و باری نائاسایی لەو وڵاتە.
یوان سوک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور سەپاندنی یاسای سەربازی بەپەلەی راگەیاند و ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی بە کۆنترۆڵکردنی پەرلەمان و هاوسۆزی لەگەڵ کۆریای باکوور و رێگریکردن لە کاری حکومەت تۆمەتبارکرد.
سەرکردایەتیی سەربازی فەرمانێکی دەرکرد کە هەموو چالاکییە سیاسییەکانی قەدەغە کرد، لەوانەش ناڕەزایەتی و چالاکییەکانی لایەنە سیاسییەکان.