لیژنەی ئەمنیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئێمە وەك لیژنەی ئەمنیی سلێمانی بۆ ھەموو لایەكی رادەگەیەنین بە ھیچ جۆرێك ھیچ پاشگەزبوونەوە و گۆڕانگاری بەسەر بڕیارەكەمان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نەهاتووە چونكە بڕیارەكە زۆر بە وردی دیراسەكراوە و كۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لایەنەپەیوەندیدارەكانی لەسەرە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئێمە وەك لیژنەی ئەمنیی سلێمانی بۆ ھەموو لایەكی رادەگەیەنین كە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێك هیچ پاشگەزبوونەوە و گۆڕانگاری بەسەر بڕیارەكەمان نەهاتووە، چونكە بڕیارێكی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەوردی دیراسەكراوە و كۆدەنگی و هەماهەنگیی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی لەسەرە و بە تەواویی نییەتمانە كۆتایی بە پاشاگەردانی و یاساشكێنی و شێواندنی سیمای شارستانی و ئارامیی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری دەهێنین و زۆر جددی و سوورین لەسەر جێبەجێكردنی هەر بڕیارێك كە دەردەكرێن.