بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغداد لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی تیشكی خستەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان و پەرلەمانتارانی یەكێتی لەسەر دوایین هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی عێراق بەرچاو ڕوونكرد و دوایین هەڵوێستی یەكێتیی وەك هێزێكی بەرپرسیار و پارێزەری مافە نەتەوەییەكانی خەڵكی كوردستان ڕاگەیاند و وتی، “یەكێتی هیچ بڕیارێك لەدەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندی گەلەكەمان نادات”.
ئاماژەی بەوەكرد،” یەكێتی هیچ ئیرادەیەكی سەپێندراو قبوڵناكات بە پشتبەستن بە مێژووی سەربەرزی یەكێتی و گەلەكەمان هەموو هەنگاو و بڕیارێكمان لەپێناو یەكڕیزی و دەستەبەركردنی مافە ڕەواكانی میللەتەكەمانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: گفتوگۆكان لەبارەی مووچەوە قۆناغی زۆرباشیان بڕیوە و سبەی لە بەغداد بەردەوامدەبن

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گفتوگۆكان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەی لە بەغداد كۆبوونەوەكان بەردەوامدەبن بۆ…
Total
0
Share