سعودیە یەکەم خواردنەوەی گازی لە خورما دروستدەکات

میلاف کۆلا، خواردنەوەیەکی گازی نوێیە لە سعودیە بەرهەمدەهێندرێت و بووەتە یەکەم خواردنەوەی گازی کە لە خورما بەرهەمدەهێندرێت و هیچ شەکرێکی تێدا نییە.

بیرۆکەی بەرهەمەکە لەلایەن کۆمپانیای “کەلەپوری مەدینە”وە پێشکەشکراوە کە کۆمپانیایەکە خاوەندارێتیی سنوقی وەبەرهێنانی گشتیی سعودییە دەکات.

لە بەرهەمەکەدا، خورمای سعودی بەکاردەهێندرێت و بە گوێرەی قسەی کۆمپانیای بەرهەمهێن، بە گوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و بە پێکهاتەی کوالێتی باش بەرهەمە گازییەکە دروستدەکرێت و لەماوەی ئایندەدا دەخرێتە بازاڕەکانەوە.

بەندەر قەحتانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە بەرهەمەکەدا خورما بەکاردەهێنن بەو جۆرەش بازاڕ بۆ بەرهەمەکە دروستدەکرێت لە دەرەوەی ئەوەی تەنها وەک خۆی ساغبکرێتەوە، جگە لەوەش بەهای خۆراکیی بەرزی خورما وادەکات، جێگرەوەیەکی باش بێت لە بازاڕدا.

هەنگاوەکە بەشێکە لە پلانێکی گەورە، کە سوودوەرگرتنە لە کەرەستەی بەکارهێندراوی تەندروست و دۆستی ژینگە لە پشەسازیی خواردن و خواردنەوەکاندا و بۆ یەکەم جار لە فێستیڤاڵی خورمای ریاز ناسێندرا.

هاوکات، خورما بۆخۆی وزەیەکی زۆر بۆ مرۆڤ دابیندەکات و دەوڵەمەندە بە خۆراکە ماددەکانی وەک پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و ئاسن و دژە ئۆکسانەکانیشی تێدایە.

بابەتی پێشتر

هۆکاری راگرتنی گواستنەوەی دارایی بۆ بریکارەکانی تیک تۆک لە عێراق ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

رۆژێک پشوو لە عێراق راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا. یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ…
Total
0
Share