لەبارەی مووچەی سێ مانگی هەرێمەوە پێشنیازێک لەبەردەم وەزارەتی دارایی عێراقە

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا کە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەستی کەوتووە، پێشنیازێک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق جگە لەو سێ 761 ملیار دینارەی رەوانەی هەرێمی دەکات بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ، بڕی 400 ملیار دیناری دیکەش رەوانە بکات.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەو بڕە پارەیەی داواکراوە، لە بودجەی خودی هەرێمی کوردستانە بەڵام داوای موناقەلە کراوە، واتە گواستنەوەی بڕە پارەیەک لە بودجەی وەربەرهێنانەوە بۆ بودخەی بەکاربردن کە مووچە بەشێکە لێی بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کە درووستدەبێت.
تۆڕی میدیایی ئێستا زانیویەتی، وەزارەتی دارایی عێراق و تەیف سامی تاوەکو ئێستا نە قایلبوون بە داواکە و نە رەتیشیان کردووەتەوە، بەڵکو بابەتەکە بڕیاری لەبارەوە نەدراوە و لە تاوتوێکردنیدان.
لە دۆخێکی لەو جۆرەدا، ئەگەر تەیف سامی قایلببێت، جگە لە 761 ملیار دینار کە بۆ مووچە رەوانە کراوە، مانگانە 130 ملیار دیناری دیکەش دەنێرێت و بەو جۆرەش، نزیکەی 900 ملیار دینار لەبەردەستدا دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە، بە گوێرەی قسەی بەرپرسانی دارایی هەرێم، حکومەت بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی بە 996 ملیار دیناری مانگانەیە و بەو جۆرەش هێشتا کورتهێنان دەبێت، بۆ ئەو پرسە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی رەسمی نییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییەوە.

بابەتی پێشتر

د. نەرمین مەعروف: هەمواری یاسای بودجە پەیوەندی بە مووچەی هەرێمی کوردستانەوە نییە

بابەتی دواتر

هۆکاری راگرتنی گواستنەوەی دارایی بۆ بریکارەکانی تیک تۆک لە عێراق ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بوومەلەرزەیەك كەلاری هەژاند

كەمێك لەمەوبەر بوومەلەرزەیەك كەلاری ناوەندی گەرمیانی هەژاند. بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی گەرمیان بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.1لە قوڵایی…
Total
0
Share