ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم داوادەكات بەغداد كورتهێنانی مووچەی مانگی 10پڕبكاتەوە، چونكە 761 ملیار دینارەكە بەشی مووچە ناكات و تائێستا حكومەتی عێراقیش بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە نەداوە”.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی هەرێم داوا دەكات بەغداد كورتهێنانی مووچەی مانگی 10 پڕبكاتەوە و هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە 996 ملیار دینارە و 761 ملیار دینارەكە بەشی مووچە ناكات و تائێستا روون نییە حكومەتی عێراق بڕیاری پڕكردنەوەی كورتهێنانەكە دەدات یاخودنا.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “هەرێم لە بودجەدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هەیە و تەنها گواستنەوەی بۆ بكرێت كێشەی مووچە چارەسەردەبێت”.