بەهۆی نەبوونی رێژەی یاسایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا و هەرچەندە دەنگ لەسەر سەرجەم ماددەكانی هەرسێ یاساكە دران، بەڵام دەنگدان بۆ كۆی یاساكە نەكرا.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، “بەهۆی نەبوونی رێژەی یاسایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا و دانیشتنەكە هەڵگیرا”.
وتیشی، “سەرجەم ماددەكانی هەرسێ یاساكە دەنگیان لەسەردراوە و تەنها دەنگدان بە كۆی یاساكان ماوە، واتە دەنگدان بۆ كۆی یاساكە نەكرا”.