قەڵادزێ.. شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕویدا

زیانی گیانی نەبووە

شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا لە قەڵادزێ ڕویدا و پۆلیسی ڕاپەرین دەڵێت، شەش كەس دەستگیركراون.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، “پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانیان ئاگادارکران لە ڕودانی شەڕێک له گەڕەکی ڕاپەڕین-ی قەزای قەڵادزێ لە نێوان دوو بنەماڵە کە تەقەی تیاداکراوە، دوای ڕوداوەکە هێزەکانیان لە پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی مەبەست.

دەشڵێت، “لەسەر ڕوداوەکە بە فەرمانی دادوەر شەش کەس دەستگیرکراون و دەستیش گیراوە بەسەر دوو چەکی جۆری کڵاشینکۆفدا.

ڕوداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و لە ئێستاشدا بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوە، وەك ئەوەی پۆلیسی ڕاپەرین بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی سێ لە قۆناغی کۆتاییدایە

تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی…
زیاتر ببینە

دوو كەس كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی كچێكیان دەكرد دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیيەكان…
زیاتر ببینە

شۆڕش ئیسماعیل: هەوڵەكانمان بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە نەوەستاون

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە پڕۆسەی چاكسازیی بەردەوامدەبن و هەوڵەكانیشیان لەپێناو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامییان دەبێت. شۆڕش ئیسماعیل…
Total
0
Share