گومرگی راپەڕین: هەشت هەزار لیتر زاهی لەناوبران

بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی راپەڕین رایدەگەیەنێت، هەشت هەزار لیتر زاهیی ئێرانی لەناوبران کە لە پشکنین دەرنەچووبوو لەناوبران.

بەڕێوەبەرایەتییەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەرواری 2025/3/25، بە فەرمانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە و بە ئامادەبوونی نوێنەری قائیمقامیەت، ئاسایش، تەندروستی، پاسەوانی سنوور و پۆلیسی گومرگ، لیژنەی لەناوبردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە 8000 لیتر زاهیی لەناوبردووە.

دەشڵێت، ئەو زاهییانە ئێرانی بوون و لە پشکنین دەرنەچووبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون چوار قەسابخانە داخران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە…
Total
0
Share