چارەنووسی مووچەی ئەم سێ مانگە یەكلاكرایەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستادراون، حكومەتی عێراق بۆ ئەم سێ مانگەی كۆتایی ساڵ سێ 761 ملیار دینار دەنێرێت، بەڵام دەبێت هەرێم لیستەكان بنێرێت و پابەندی رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ بێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەمڕۆ بڕی 761 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە و بەغداد بڕیاری لەسەر ناردنی سێ 761 ملیار دیناری بۆ ئەم سێ مانگە داوە كە دەبێت لە هەرێمی كوردستان بە داهاتی ناوخۆ كورتهێنان پڕبكرێتەوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، تاوەكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 10 دابەشنەكراوە، بەڵام ئەمڕۆ لە عێراق دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی خانەنشینانی عێراق.

بابەتی پێشتر

هەنگاوێكی نوێ بۆ تەوتینی مووچە دەگیرێتەبەر

بابەتی دواتر

یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share