هەنگاوێكی نوێ بۆ تەوتینی مووچە دەگیرێتەبەر

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك داوای تەوتین دەكەن و دەشڵێت، ” پارێزگاری كەركوك نووسراوی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی پەروەردە عێراق كردووە”.

پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك كە مووچە و میلاكیان لەسەر حكومەتی هەرێمە، داوادەكەن مووچەكانیان لەسەر بانكەكانی رەشید و رافیدەین تەوتین بكرێت و ئەوەش مافێكی یاسایی خۆیانە.

وتیشی، ” لەگەڵ پارێزگاری كەركوك كۆبوونەتەوە و داوایان كردووە مووچەكانیان تەوتین بكرێت بۆ ئەو مەبەستە نووسراوی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی پەروەردە كردووە و چاوەڕواندەكرێت مووچەیان تەوتین بكرێت و هیوادارین حكومەتی هەرێم پشتیوانی لە داواكانیان بكات”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێک لە شانەی ئەمنیی عێراقەوە

بابەتی دواتر

چارەنووسی مووچەی ئەم سێ مانگە یەكلاكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share