جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی 289 ملیار دینار وەک ماوەی شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە بۆ ناردنی بڕی 289 ملیار دیناری پارەی جوتیارانی هەرێم.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە وەرزی کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران حکومەتى عێراق بڕی 685 هەزار تۆن گەنمى لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە و کۆى گشتىی پارەی جوتیاران 565 ملیار دینار بووە.