وردەكاریی رێككەوتنێكی نێوان هەرێم و بەغداد ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغداد لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت رێككەوتوون كە 16 دۆلار خەرجبكرێت و دەشڵێت، “ئەگەر لە هەمواری یاسای بودجەدا ئەو بڕگەیە پەسەندبكرێت كاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ وەكو ئەندامانی لیژنەی دارایی بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێك سەبارەت بەو بڕگەیەی تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم لە یاسای بودجە لەگەڵ وەفدێكی وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ كۆبووینەوە.

وتیشی، “بڕی 16 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت لە هەرێم دیاریكراوە تا ئەو كاتەی كۆمپانیایەكی پسپۆر پێداچوونەوە بەو نرخە دەكات و لە دوای پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجە دەبێت نەوتی هەرێم رادەستی سۆمۆ بكرێت كە هەناردەبكرێت یاخود بۆ ناوخۆ بەكاربهێندرێت”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “ئەگەر لە هەمواری یاسای بودجە ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت پەسەندبكرێت و هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەبێت”.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا بە بەهای 385 ملیۆن دۆلار چەک بە تایوان دەدات

بابەتی دواتر

عێراق بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێم دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share