حەواڵە داراییەکانی تیکتۆک لە عێراق راگیران

بەگوێرەی نووسراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق کە ئاڕاستەی بانک و دامەزراوە داراییەکان کراوە، سەرجەم حەواڵە داراییەکانی تیکتۆک لە عێراق راگیران.

نووسراوەکە لە رۆژی 28ی مانگی رابردوو دەرچووە و واژووی د. عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی لەسەرە، ئاماژە بەوەکراوە، ئەم بڕیارە دوابەدوای داوایەکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بووە.

هەر بەگوێرەی نووسراوەکە هەموو جۆرە مامەڵەیەکی دارایی لەگەڵ بریکارەکانی تیکتۆک لە ناوخۆی عێراق لەلایەن بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکانی عێراق قەدەغەدەکات.

تیکتۆک ئەپێکی چینییە، سەرەڕای کەمیی تەمەنی، بەڵام بەکارهێنەرێکی زۆری لەسەر ئاستی جیهان بۆ خۆی بەدەستهێناوە و لە عێراقیش ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەری هەیە و هەندێک کەسیش سوودی دارایی لێوە بەدەستدەهێنن.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر ئاگر لە چەند دوكانێك كەوتەوە

بابەتی دواتر

سودانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share