كەمێك پێش ئاگر لە چەند دوكانێكی جوانكاریی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا ئاگر لە چەند دوكانێكی جوانكاریی ئۆتۆمبێل لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر كەوتووەتەوە و تاوەكو ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
وتیشی، “بەهۆی رووداوەكەوە زیانی ماددی بە خاوەنی ئەو دوكانانە كەوتووە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەكرێت”.