ئەمڕۆ یەکشەممە، ئێران لێدوانی سەبارەت بەو هێرشە چەکدارانەی کە لە سوریا روودەدەن، دا.
حسێن ئەکبەری، باڵیۆزی ئێران لە سوریا رایگەیاند، پەیوەندییەکی روون لە نێوان هێرشە چەکدارییەکان لە سوریا و لەدەستدانی قەوارەی زایۆنیستی لە لوبنان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کەرەستە پێشکەوتووەکانی چەکدارەکان ئاماژەیە بۆ پەیوەندی و پاڵپشتی لە لایەن ئەوروپا و وڵاتانی دیکەوە”.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمریکا هەوڵدەدات فشاری ئەمنی بخاتە سەر حکومەتی سوریا.
گروپە چەکدارەکانی سوریا کۆنترۆڵکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبیان لە باکووری ئەو وڵاتە راگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ دەستبەسەرداگرتنی ناوچە بەرفراوانەکانی حەلەبیان راگەیاند کە دووەم گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە.