نووسراوی سەر پانتۆڵەکەی پادشای مەغریب کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

دوایین دەرکەوتنی پادشای مەغریب لە وڵاتی فەرەنسا کاردانەوەی لێکەوتەوە بەهۆی ئەو پانتۆڵەی لەپێی کردبوو.

لە چەند رۆژی رابردوودا شا محەمەدی شەشەم پادشای مەغریب لە شەقامێکی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە جلوبەرگێکی نارەسمییەوە دەرکەوت کە لە بەشی ناوەڕاستی پانتۆڵەکەی بە زمانی ئینگلیزی لەسەر نووسرابوو “کێ بڕیار لەسەر جەنگ دەدات؟”.

پانتۆڵەکە لە دیزاینی دیزانینەر ئیڤرارد بێستە و و نرخەکەی هەزار و 677 یۆرۆیە، لە رابردوودا چەندین کەسایەتی ناسراوی جیهان پۆشیوویانە.

دوو لێکدانەوە بۆ نووسراوی پانتۆڵەکەی پادشا کراوە، یەکەمیان دەڵێن، ئاماژەیە بۆ دۆخی سیاسیی مەغریب بە تایبەت کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ جەزائیر بەرەو گرژی چووە، بۆچوونێکی دیکەش دەڵێن، بێ مەبەستە و جۆرێکە لە مۆدیل.

 

بابەتی پێشتر

جۆرێكی سەگ بۆ ئاشكراكردنی مەترسیدارترین نەخۆشیی رووەك و درەخت بەكاردەهێنرێت

بابەتی دواتر

دوا زانیارییەكان دەربارەی گرژییەكان و بارودۆخی سوریا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share