خزمەتکارێکی بیانی لەو ماڵەی کاری تێدادەکات لە شاری بەغداد بڕی 70 هەزار دۆلار دەدزێت و هەڵدێت.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ژنە خزمەتکارێکی بە رەگەز کینی لە ماڵێک لە شاری بەغداد کە کاری کردووە بڕی 70 هەزار دۆلاری ئەمریکی دزیوە و هەڵاتووە.
ئاشکراشیانکرد، پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە و دەستگیرنەکراوە.