کۆبوونەوەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتاییهات.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتاییهات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا راو سەرنجی خۆیان لەبارەی شێوازی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم خستووەتەڕوو.