ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانییەوە

نووسینگەکانی زانیاریی لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، لە سبەی یەکشەممەوە لە کاتی سەردانکردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، پێویستە کارتێکی ئەلیکترۆنی ماستەر یاخود ڤیزایان پێبێت بۆی ئەوەی کارەکانیان بۆ راییبکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم کارە بە پێی رێنمایی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمە و لە سبەینێوە کاریپێدەکرێت.

دووپاتیشی دەکاتەوە، لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بەھیچ جۆرێک کار بە پێدانی پارە بە دەستی ناکرێت بەڵکو تەنھا بە پارەدانی ئەلکترۆنی دەبێت لە رێگەی ئامێری (POS)وە.

بابەتی پێشتر

کارنامەی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share