وەزارەتی پلاندانان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەووە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “سبەینێ قۆناغی كۆتایی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەم پڕۆسەیە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوامدەبێت كە تیایدا بژمێرەكانمان سەردانی سەرجەم خێزانەكان دەكەنەوە لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی وەڵامی فۆڕمی پرسیارنامەی خێزانەكان بۆ ئەو 77 پرسیارەی كە لە پرسیارنامەی باری دیموگرافی و باری كۆمەڵایەتی و ئابوری و پەروەردەی و تەندروستی و كار و بێكاری و نیشتەجێبوون و كۆچ و هۆیەكانی گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون و زانیاری كارتی نیشتمانی و فۆڕمی خۆراك رۆژی لەدایكبوون، ژمارەی ئەو كەسانەی مردوون لەنێو خێزاندا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەلایەكی دیكەشەوە سەبارەت بە خزمەتگوزارییەكانی ئاو و كارەبا و ئاوەڕوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك و بوونی پێویستییەكانی ناوماڵ پرسیار لە تەواوی خێزانەكان دەكرێت جا شارنشین بن یاخود گوندنشین بن و بۆ ئەم مەبەستە داوا لەسەرجەم خێزانە بەرێزەكان دەكەین هاوشێوەی قۆناغەكانی پێشوو هاوكاریی بژمێرەكانمان بن.

دەشڵێت، “بۆ وەڵامی پرسیارەكان پێویستە كەسێكی بەرپرسی خێزانەكە لە ماڵ بێت بۆ وەڵامدانەوەی كە لە كۆتایدا دەبێتە مایەی پێشكەشكردنی خزمەتكردنێكی باشتر بۆ هەمووان و هیوادارین هەمووان هاوكاریی تیمەكانمان بن لەپێناو سەرخستنی دوا قۆناغی پڕۆسەی سەرژمێری.

سەبارەت بە هاوڵاتیانمان وەزارەتەكە دەڵێت، “لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم،ئەوانەی لە قۆناغی دووەم گەڕابوونەوە زێدی خۆیان پێویستدەكات بۆ قۆناغی كۆتایش یەك كەس لە ئەندامانی خێزانەكانیان بگەڕێنەوە ناوەچەكانی خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری بژمێرەكان بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و دەرئەنجامی پڕۆسەكەش بەشێوەیەكی دروست كۆتایی دێت”.

بابەتی پێشتر

لە بەغداوە كاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

گۆڕاوێكی كوشندەتری نەخۆشیی مەیموون دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share