لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان روونكردنەوە دەدرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان پشت بە هیچ زانیارییەكی فەلەكناسی نابەسترێت، بەڵكو لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە پشتبەستن بە بەڵگەی شەرعی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەكەن.

بەپێی پێشبینیی چەند فەلەكناسێك ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەكەوێتە 1ی ئازاری ساڵی داهاتووەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دیاریكردنی یەكەم رۆژی رەمەزان بابەتێكی تەواو شەرعییە و تاوەكو مانگی رەجەب نەیەت و شەعبان تێنەپەڕێت، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریناكرێت.

وتیشی، “لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەپێی بەڵگەی شەرعی و لە كاتی خۆیدا یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەكەن”.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەستپێدەكات و 70 پرسیار لە هاوڵاتییان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share