زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كار بۆ ئەوە دەكەن لە هەمواری یاسای بودجەدا بابەتی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلابكرێتەوە و جارێكی دیكە پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكاتەوە.

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەئێستادا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای بودجە كراوە و بەپێی هەموارەكە لەلایەن لیژنەی داراییەوە تاوتوێدەكرێت و كار بۆ ئەوە دەكرێت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پرسی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران پێویستە لە هەمواری یاسای بودجە جێگای بۆ بكرێتەوە و دواتر بخرێتە دەنگدانەوە و دەنگی لەسەربدرێت كە وەكو نوێنەرانی كورد پشتیوانی لە دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەنووسێكی كورد خەڵاتی باشترین راپۆرتی بنكۆڵكاریی لە عێراق دەباتەوە

بە راپۆرتێكی بنكۆڵكاری لەسەر بەدەستهێنانی رەگەزنامەی دووەم لەلایەن هاوڵاتییانی كوردستانەوە، رۆژنامەنووسێكی كورد دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین راپۆرتی بنکۆڵکاری…
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share