داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 21 ملیار دینار بووە

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 23-11-2024 تا 29-11-2024، بڕی 21 ملیار و 201 ملیۆن و 972 هەزار و 83 دینار بووە.

سایتی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 21 ملیار و 201 ملیۆن و 972 هەزار و 83 دینار بووە.

بەگوێرەی ئامارەکان، 94%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 6%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك  و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پێشتر

تایوان: چاودێریی 41 فڕۆکەی چینیمان لە سنووری وڵاتەکەمان کرد

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی “دزینی چادری ئۆتۆمبێل”ــەوە ڕوونكردنەوەی دا

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی لەبارەی “دزینی چادری ئۆتۆمبێل”ــەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، “دوێنێ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان…
Total
0
Share