بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی بەشی سەرپێچی ئۆتۆمبێلی نوێکردووەتەوە و دەڵێت، “ھەر کەسێک ئارەزوومەندە بزانێت چەندێک سزای ھەیە دەتوانێت لێرەوە تەماشای بکات.”
بۆ ئەو کەسانەی نازانن چۆن میکانیزمەکە ئەنجامدەدرێت، دوای چوونە ناو بەشی زانینی سزاکان جۆری سووڕاوە دیاری دەکرێت و پاشان ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە دەنووسیت، چ نوێ یاخود کۆن، ئەگەر نوێ بێت پێویستە پیتە ئینگلیزییەکەشی لەگەڵ بنوسرێت، پاشان ژمارەی ساڵانە دەنووسیت، بەبێ ئەوەی سفری یەکەم بنوسیت و پاشان گەڕان دەکەیت.
جێگەی ئاماژەیە، ھاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، “ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای مێژووی ( 1 – 9 – 2014 ) مامەڵەیان بۆ کراوە دەتوانن سزاکانیان لەو لینکەوە ببینن بە پێچەوانەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیی ھاتوچۆ بکەن بۆ زانینی سزاکانیان.”