کەشناسیی سلێمانی: بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی، رایگەیاند،”بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە”.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا ‌‎10‌‏ ملیم باران باریوە، کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بەساڵی رابردوو زیادیکردووە، بەو پێیەی لەئەمساڵدا بڕی ‌‎140.3‌‏ ملیم، باران باریوە لەکاتێکدا ساڵی ‏رابردوو ‌‎79.4‌‏ ملیم باران باریوە.‏
وتیشی، کەشوهەوا لەزۆربەی کاتدا نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری ‏نمەبارانیش هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام کاریگەریی ئەو شەپۆلە بەکەمی ‏هەر دەمێنێت.
لەبارەی پلەی گەرمییەوە ئاسۆ کەمال رایگەیاند، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمی 5 پلەی سیلیزییە و پێشبینیدەکرێت بەرزترین ‏پلەش 11 پلەی سیلیزی بێت، و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا پلەی گەرمی بەشێوەیەکی رێژەیی نزمدەبێتەوە.
بابەتی پێشتر

ئاوارەکانی لوبنان دەستیان بە گەڕانەوە کرد

بابەتی دواتر

شارەزایەکی یاسایی: لەدوای سەرژمێری ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان زیادناکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێکی سلێمانی بەربەستکراوە و هاتوچۆ روونکردنەوە دەدات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حممود له‌ پردی سه‌رچنار به‌ ئاراسته‌ی به‌نزینخانه‌ی سارا بەربەستکراوە.…
Total
0
Share