مانگی رابردوو 665 بوژاندنەوەی دڵ لە سلێمانی ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوو 665 بوژانەوەی دڵ بۆ هاوڵاتییان لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی ئەنجامدراوە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ماوەی مانگی ئایاری رابردوودا لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ لە شاری سلێمانی هەزار و 639 نەخۆش سەردانیان كردووە و 825 نەخۆش داخڵكراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هەر لەو ماوەیەدا 665 بوژانەوەی دڵ ئەنجامدراوە و 24 نەشتەرگەری دڵ و 219 قەستەرە و 127 باڵۆن و هەشت پەیس مەیكەر لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجامدراوە.

هاوكات 320 پشكنینی سیتی سكان، 374 ئیكۆ، 453 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە و 91 چارەسەری سروشتی كراوە و 109 تیشك گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکی سەرەتایی: یەکێک لە چارەسەرەکانی شێرپەنجە ڤایرۆسی ئایدزیش لەناودەبات

ئەنجامە سەرەتاییەکانی توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریانخستووە، دەرمانێکی چارەسەری ‏شێرپەنجە کە بەرهەمی کۆمپانیای “مێرک”ــە، ڤایرۆسی ‏HIV‏ دەکاتە ئامانج، کە هۆکاری…
Total
0
Share