ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ خەرجبكرێت و هیچ مووچەیەكی مووچەخۆرانی هەرێم نافەوتێت”.
شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی راسپاردووە كە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و ئەوەش دوای فشارەكانی دوێنێ بووە و بڕیاری ناردنی مووچە دراوە، جگەلەوەش لە هیچ بارودۆخێكدا نابێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوابكەوێت.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “بڕیاردراوە مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ خەرجبكرێت و هیچ مووچەیەكی مووچەخۆرانی هەرێم نافەوتێت”.