وردەكاریی ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی داوە بۆ مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 بڕی 760 ملیار دینار بنێرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە بە داهاتی ناوخۆ دەبێت كورتهێنان پڕبكرێتەوە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی داوە سێ 760 ملیار دیناری بۆ مووچەی ئەو سێ مانگەی كۆتایی ساڵ بنێرێت و هیچ بڕە پارەیەكی دیكە نانێرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێت لە داهاتی ناوخۆ بدرێت و هەرێمی كوردستان داهاتی چەند مانگێكیش رادەستی بەغداد بكات.

وتیشی، ” لە ماوەی رابردوودا هەرێم داهاتی نانەوتی رادەست نەكردووە و كێشە لە لیستەكانی مووچە هەبووە و تەوتین نەكراوە و ئەوەش وایكردووە وەزارەتی دارایی عێراق سێ 760 ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 بنێرێت و دەبێت كورتهێنان بە داهاتی ناوخۆ پڕبكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای بودجە كرا

بابەتی دواتر

عێراق و بەریتانیا هەماهەنگیی دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share