ژمارەیەک خوێندکاری دیکە لە زانکۆکان وەرگیران

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم وەرگرتنی (698) خوێندکارى دیکەی لە زانکۆکان راگەیاند.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسیى بەتاڵ (698) خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران.

باس لەوەش دەکات، دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له‌ پێناو رەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانى قۆناغى 12ی ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبووەوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کردەوە، لەئەنجامدا (698) قوتابى/ خوێندکارى دیکە بە شێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) گەڕایەوە.

بابەتی پێشتر

نامەیەک دەدۆزرێتەوە کە ‌‎132‌‏ ساڵ لەمەوبەر نووسراوە

بابەتی دواتر

جەعفەر شێخ مستەفا: یەکێتی ئامادەیە بۆ لێک تێگەیشتن و هەماهەنگی لەگەڵ ‏لایەنەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و دەڵێت،” دەبێت سازان لەسەر…
Total
0
Share