ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی ئۆتۆمبێل خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی دادەنرێت.
فەرهاد گورون لێپرسراوی هۆبەی سەرپێچی کامێراکان لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، کامێرای چاودێری خاڵ بۆ خاڵ تائێستا دوو قۆناغی جێبەجێکراوە، قۆناغى یه‌كه‌م رێگای تاسڵوجە ـ دوکان و قۆناغى دووه‌میش رێگاى تاسڵوجە ـ بانی مەقان بوو كه لهیهكشهممهى رابردوه‌وه خراوه‌ته‌كار، بۆ قۆناغی سێیەمیش لە رێگای سلێمانی ـ عەربەت دەبێت.
ئاشکراشیکرد، هەرکاتێک ئەو شەقامە چاککراو تەواو ئامادەکرا، کامێرای خاڵ بۆ خاڵى لێ دادەنرێت.