نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دەخاتەڕوو.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وردبینیکردن لە لیستی ناوی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە.
وتیشی، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەو بانکانەین کە پارەی کارمەندەکانی سەر سندووقی دەنگدان دابەشدەکەن.
باسی لەوەشکرد، “دەرچووانی دانەمەزراو کە کارمەندی سەر سندووق بوون بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرن و فەرمانبەرانیش بڕی 200 هەزار دینار وەردەگرن”.
رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو، بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق 41 هەزار و 600 کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان لە پرۆسەکەدا لە ئەرکدا بوون.
بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلی سەرما و بەفربارین بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له‌سەر رێگای سلێمانى عه‌ربه‌ت ـ سلێمانى داده‌نرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share