رۆژنامەنووسێکی کورد حزبێکی نوێ لە تورکیا دادەمەزرێنێت

رۆژنامەنووسێکی کورد، حزبێکی نوێ لە وڵاتی تورکیا ‏دادەمەزرێنێت بەناوی نەورۆز و دەڵێت، ئامانجم لە دامەزراندنی حیزبەکە ‏دژایەتیکردنی زوڵم و ستەم و نادادی و پاڵپشتیکردنە لە خەڵکی.‏

حەسەن سێنجار کە رۆژنامەنووسە و هاوکات دامەزرێنەری حزبەکەیە رایگەیاند، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە حیزبی نەورۆز، لەلایەن وەزارەتی ‏ناوخۆی وڵاتەکەوە مۆڵەتی رەسمی وەرگرتووە و بەم زووانە کاروبارە سیاسییەکانیان ‏دەستپێدەکات.‏

ئاماژەی بەوەشدا، حزبەکە تەنها موڵکی کورد یان نەتەوەیەکی دیاریکراو نابێت، ‏بەڵکو ئامانجییان دژایەتی زوڵم و ستەمە لەهەرکوێیەک بوونی هەبێت و هەروەها ‏پاڵپشتیکردنە لە خەڵکی.‏

بابەتی پێشتر

خێرایی رێگەپێدراو لەسەر رێگای سلێمانی - چەمچەماڵ دیاریکرا

بابەتی دواتر

ماکرۆن و ترەمپ سەرپەرشتی ئاگربەستی ئیسرائیل و لوبنان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share