تاران: پێویستە واشنتن گرەنتی مانەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بدات

تاران داوا لە ئەمریکا دەکات گرەنتی بدات سەبارەت بە مانەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەر لە چەند هەفتەیەک لە دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی ڤیەننا لەسەر ئەو پرسە.

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بەر لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ڤیەننا پێویستە واشنتن گرەنتی مانەوەی لە ڕێککەوتنەکەدا بدات دوای گەڕانەوە بۆی.

بەرپرسەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکێکی دیکە لە مەرجەکانی وڵاتەکەی دووپاتدەکاتەوە کە لابردنی سەرجەم سزاکانی سەر ئێرانە کە ئەمریکا سەپاندوونی بەسەریدا.

هەر ئەمڕۆ وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران مەحمود عەباس زادە وتی، دانوستاندنەکانی ڤیەننا دەبێت لەو شوێنەوە دەستپێبكەنەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی دا، سەرەڕای گرەنتی لەبارەی مانەوەی ئەمریکا و نەکشانەوەی دووبارە لە ڕێککەوتنەکە.

پێشتر لە شەش گەڕی پێشوودا شاندی ئێران لە دانوستاندنەکانی ڤیەننا جەختیان لە ژمارەیەک مەرج کردووەتەوە، لەسەروو هەمووشیانەوە هەڵگرتنی سەرجەم سزاکانی سەر ئێران کە ئەمریکا سەپاندوونی بەسەریدا.

بابەتی پێشتر

10 ملیۆن و زێدان هۆکارن بۆ بەردەوامبوونی سۆڵشایەر

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی چاڤی لەكاتی ناساندنی وەك ڕاهێنەری نوێی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سوپای پاسداران ئەمجارە زانایانی ئەمریکی و بەریتانی دەکەنە ئامانج

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمنیی  کۆمپانیای (Proofpoint)ی تایبەت بە ئەمنی ئەلکترۆنی، بەشێک لە هاککەرەکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانی، هەڵمەتێکی نهێنییان…
Total
0
Share