خۆپیشاندان دژ بە تاڵیبان لە قەندەهار بەڕێوەچوو

دیمەنێك لە خۆپیشاندانەكە فۆتۆ: ڕۆیتەرز

دژ بە داوایەكی تاڵیبان بۆ چۆڵكردنی كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون، هەزاران كەس لە قەندەهار خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا.

بەپێی وتەی بەرپرسێكی پێشووی حكومی و تەلەڤیزیۆنی ناوخۆیی ئەفغانستان، ئەمڕۆ هەزاران هاوڵاتیی ئەفغانی لە شاری قەندەهاری باشووری وڵات خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، پاش داوایەك لە دانیشتووانی شارەكە بۆ چۆڵكردنی كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوونی خێزانیی كارمەندانی سوپا و هێزە ئەمنییەكان.

خۆپیشاندەران لەبەردەم ماڵی حاكمی قەندەهار كۆبوونەوە، دوای ئەوەی داواكاریی چۆڵكردنەكە ئاراستەی نزیكەی سێ هەزار خێزان كرا بۆ جێهێشتنی كۆمەڵگەكە.

بەپێی ئەو وێنانەی میدیا ناوخۆییەكان بڵاویانكردووەتەوە، خۆپیشاندەران چەند ڕێگایەكی شارەكەیان داخستووە. ئەوانەی لەو ناوچەیەی بڕیارەكە دەیگرێتەوە نیشتەجێن زۆرینەیان خێزانی جەنەڕاڵە خانەنشینەكان و ئەندامانی دیكەی هێزە ئەمنییەكانن. بەشێك لەو خێزانانە كە نزیكەی 30 ساڵە لەو شوێنەدا نیشتەجێن، ماوەی سێ ڕۆژیان پێدراوە بۆ چۆڵكردنەكە.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی مانگرتنی بەندكراوانی بادینانەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لە ڕاپەڕین: بەیەكەوە هاتووین چونكە بەیەكەوە بەهێزترین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share