بەڕێوەبەری كارەبای دۆخی كارەبا لەم مانگەدا رووندەكاتەوە و دەشڵێت، 75%ی هاوبەشان پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە.
ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لەم مانگەدا لە سنووری سلێمانی 16 كاتژمێر كارەبایان دابینكردووە.
وتیشی، “لە کۆی 532 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سلێمانی، پێوەری زیرەک بۆ لە 75%ی هاوبەشان بەستراوە”. روونیشیكردەوە، قۆناغی نوێی بەستنی پێوەری زیرەک دەستپێدەکات.
ئەنوەر حەمەسەعید باسی لەوەشكرد، هەر کەسێک سیستەمی وزەی خۆر دابنێت، دەتوانێت کارەبای زیادەکەی بە تۆڕەکانی کارەباوە ببەستێتەوە، لە بەرانبەردا لە کرێی کارەباکەی قەرەبوو دەکرێتەوە.
روونیشیكردەوە، بۆ پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری لەگەڵ تیمی ئەنجومەنی وەزیران دەستیان بە گفتوگۆ کردووە.