غەریب ئەحمەد: فاتیحە بۆ مووچەی مانگی 12 بخوێنن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “فاتیحە بۆ مووچەی مانگی 12 بخوێنن”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند، “سەبارەت بە مووچەی مانگی 12 جگە لە خوێندنی فاتیحە، ئومێدێكی دیکەم نییە بە فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بدەم”.

وتەکانی ئەو پەرلەمانتارە لەکاتێکدایە کە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمداین، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەکی رەسمی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دیارینەکراوە و چارەنووسی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵیش بە هەمان شێوە نادیارە.

هاوکات لە ساڵی رابردووشدا حکومەتی هەرێم مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی دابەشنەکرد و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

بابەتی پێشتر

هەڕەشەکان لەسەر عێراق بەردەوامن و دەیەوێت خۆی لە جەنگ دووربخاتەوە

بابەتی دواتر

شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین و سەرما روو لە هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share