هەڕەشەکان لەسەر عێراق بەردەوامن و دەیەوێت خۆی لە جەنگ دووربخاتەوە

لەدوای پەرەسەندنی جەنگ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەی وەک فەڵەستین و لوبنان، عێراق وەک یەکێکی دیکە لەو وڵاتانە تەماشادەکرێت کە دەبێتە بەشێک لەو جەنگەی بە جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوی دەبرێت، ئیسرائیل چەند جارێک هەڕەشەی لە عێراق کردووە و بەبەردەوامیش عێراق دەیەوێت خۆی لەو جەنگە دووربخاتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە ئامادەکاریی دەکات بۆ هەر ئەگەرێکی کراوە.

رۆژی یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئیسرائیل بە بیانوو پاساوی ناڕاست و چەواشە، هەڕەشەی لە عێراق کردووە و ئاماژەی بەو زانیاریانە کرد کە لە بارەی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە بوونیان هەیە.

سودانی لە میانی وتارێکدا لە ئاهەنگی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هەڕەشە ئیسرائیلییەکان وای لە بەغدا کرد جەخت لەوە بکاتەوە کە عێراق نەکاتە شوێنی هیچ هێرشێک.

باسی لە رێنماییەکەی بۆ وەزارەتی دەرەوە کرد، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هەڕەشەکان لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، لە پێناو رێگریکردن لە هەوڵەکانی ئیسرائیل لە زیاتر پەرەسەندنی هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکەدا.

لەلایەکی دیکەشەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی شەممە رایگەیاند نامەی رەسمی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی ناردووە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق.

رۆژی 18ی ئەم مانگە ئیسرائیل عێراقی تۆمەتبار کرد بەوەی کە کارئاسانی بۆ چالاکیی کوتلە چەکدارەکان دەکات، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد دەستوەردان بکات و مسۆگەرکردنی پابەندبوونی بەغدا بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە.

لەبەر رۆشنایی هەڵکشانی مەترسیداری هەڕەشەکان و ئاماژەکان بۆ نیازی ئیسرائیل بۆ بەئامانجگرتنی کوتلە چەکدارە عێراقییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەغدا قورسایی دیبلپۆماسی خۆی خستووەتە سەر رێککەوتنە ستراتیژییەکەی لەگەڵ واشنتۆن بەمەبەستی رێگری لە هێرشێکی لەو جۆرە.

بابەتی پێشتر

کەشتییەکی گەشتیاریی میسری بە 45 سەرنشینەوە نقومبوو

بابەتی دواتر

غەریب ئەحمەد: فاتیحە بۆ مووچەی مانگی 12 بخوێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share