چالاکوانێکی مافەکانی ژنان رایگەیاند، توندوتیژی دژی ژنان کەمی نەکردووە، بەڵکو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
ئاڤان جاف چالاکوانی مافی مرۆڤ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەتەنها ئەرکی هیچ لایەنێک نییە، بەڵکو کاری پێکەوەیی هەموو کەس و لایەنێک دەوێت.
هاوکات ووتیشی، هیچ بەڵگەیەک بوونی نییە کە بیسەلمێنێت توندوتیژی دژی ژنان کەمیکردووە، بەڵکو بەپێچەوانەوە روو لەزیادبوونە.
ئەمە لەکاتێکدایە، 25ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک، رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژییە لەدژی ژنان، کەمپینی ئەمساڵی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەژێر ناونیشانی (لە هەر 10 خولەکێکدا، ژنێک بێ بیانوو دەکوژرێت) بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم 16 رۆژەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەو بۆنەیەوە بەڕێوەبچێت.